دەربارە

کوردسۆفت یەکێکە لەو شوێنانەی کە کار لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری دەکات بە تایبەتی بەڕێوبردن و پەرەپێدانی ماڵپەڕ، بەڕێوبردنی داتابەیس و سستەمی فرۆشتن، کردنەوەی خولی ڕاهێنان، دابینکردنی دۆمەین و هۆست، دروست کردنی ئەپڵیکەیشنی مۆبایل و دیزاینی گرافیکی لە هەرێمی کوردستان - عێراق لەسەر دەستی کەسانی شارەزا و بە ئەزموون بۆ فەرمانگە، کۆمپانیا، رێکخراو و پڕؤژەی تاکە کەسی بە بەکارهێنانی نوێترین و باشترین تەکنەلۆژیای سەردەم.

هەروەها ئێمە کار لەسەر ئەو پرۆژانە دەکەین کەلەسەر خواستی کڕیار داوا دەکرێت (Custom solution) بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگووزاری پێشکەشی کڕیارەکانمان بکەین و بەردەوام چاودێری و پشترگیری تەکنیکی کارەکانمان دەکەین بۆ باشتر بەرەو پێش بردنیان.

سەرەتای دەست بەکاربوونی کوردسۆفت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی

 

توانای ئێمە

ئێمە هەموو کات هەوڵ دەدەین پابەند بین بە خواستی کڕیار و داواکاریەکانیان وە هەر وەها پێشنیار کردنی نوێترین شێواز و ڕێگەچارە بۆیان، کوردسۆفت ئامادەیە بۆ درودست کردنی ماڵپەرە تایبەتەکان لەسەر خواستی کڕیار هەر لە کۆمپانایا بچووکەکان تا کۆمپانیا گەورەکان، حکومەت و ڕێکخراوەکان و کڕین و فرۆشتنی ئۆنلاین

هەروەها ئێمە هەموو کات ئامادەین وەڵامی داواکاری و پێشنیارەکانتان بدەینەوە لەهەر ڕێگایەکەوە بێت وەک ئیمێڵ، ماڵپەڕ، فەیسبووک و تەلەفۆن و داوای ڕاوێژکاری بکەن پێش ئەوەی دەست بە کارەکانتان بکەن بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامیان دەست بکەوێت.

 

خزمەتگووزاریەکانمان لەسەر ئەمانەن :

  • سستەمی کار پێکردن : Microsoft Windows 
  • زمانەکانی بەرنامەسازی :  C#, JQuery,  Asp.net, MVC, XML
  • دیزاین : CSS3, HTML5, Bootstrap, JavaScript
  • داتابەیس : MSSQL Server

زانیاری پەیوەندی

ئیمێڵ
[email protected]
تەلەفۆن
00964(0)771 157 4499