سستەمی بەڕیوبردنی نەخۆش
  June 2020       217        

سستەمی بەڕێوبردنی نەخۆش یەکێکی ترە لە بەرهەمەکانی کوردسۆفت بۆ تۆمارکردن و بەڕێوبردنی سەردانیکەران بۆ عیادەکان و سەرجەم زانیاریەکانی نەخۆش بە ئەلیکترۆنی دەکرێت وەک پڕۆفایلی نەخۆش، تێبینی لەکاتی سەردانی کردن، دیاری کردنی نەخۆشیە هەمیشەییەکان یان درێژ خایەنەکان، تۆمار کردنی سەرجەم پشکنینەکان، تۆمار کردنی دەرمانە وەرگیراوەکان و هتد

ئەم سستەمە لە ڕیگەی سکرتێر و دکتۆر کاری پێ دەکرێت بەشێوەی هاوبەش. بە شێوەیەک کە سکرتێر ناو و سەرەکان داخڵ دەکات پاشان دکتۆر تێبینیەکان لەسەر ناوی سەردانی کەر دخڵ دەکات وەک جۆری دەرمان، تاقیکردنەوەکان، دیاری کردنی جۆری نەخۆشی پاشان دەتوانێت ڕەچەتەی دەرمان و تاقیگەی بۆ چاپ بکات.

پێکهاتەکانی ئەم سستەمە:

  1. تۆمار کردنی ناوی سەردانیکەر
  2. دروست کردنی کۆد بۆ نەخۆش
  3. دانانی سەرە بۆ چون بۆ لای پزیشک
  4. دەرکەوتنی سەرە لە سەر شاشەی تی ڤی
  5. تۆمار کردنی ئەنجامی تاقیگە و دەرمان
  6. بینینی سەرجەم سەردانەکانی پێشوتری نەخۆش و هەروەها ئەو جۆرە دەرمان و تاقیکردنەوانەی کە بۆی دانراوە
  7. دیاری کردنی نەخۆشیە درێژخایەنەکان بۆ نەخۆش
  8. دیاری کردنی جۆری نەخۆشی
  9. چاپ کردنی ڕەچەتەی دەرمان
  10. چاپ کردنی ڕەچەتەی تاقیگە
  11. چاپ کردنی پڕۆفایلی گشتی نەخۆش
  12. ڕاپۆرتی داهات رۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانە
  13. ڕاپۆرتی نەخۆشەکان بەپێی جۆری نەخۆشی
  14. توانای لەبەرگرتنەوە و هێنانەوەی زانیاریەکان
  15. چەندین تایبەت مەندی تر

ئەم سستەمە بۆ کوێ بەکار دێت

  1. سەرجەم ئەو عیادانەی کە نەخۆش سەردانیان دەکات و فایلی بۆ تۆمار دەکرێت

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن

 

بابەتی زیاتر